Cankut Taşdan
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
لە قەزای پەرواری سەربە پارێزگای سێرت، پێنج تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە چالاکی خران.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بەهەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی ئاسایشی هەواڵگریی، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سێرت، سەرۆکایەتی فەرمانگەی فڕۆکەوانی، فەرماندەیی جەندرمەی سێرت و فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان لە دەورووبەی چیای هەرەکۆڵ لە قەزای پەرواری سەربە پارێزگای سێرت، حەشارگەی پێنج تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە دیاریی کرا و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، تیرۆریستەکان لە چالاکی خران".