Abdullah Shukur
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی دیوانی ئیی پارتی، پێشنیاری ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی ئەو پارتە، بە دووبارە کاندیدکردنی مەرال ئاکشەنار وەک تاکە کاندیدی سەرۆکایەتی ئیی پارتی پەسند کرا.
سکرتێری گشتی ئیی پارتی، ئایتون چرای بە نووسراوێک رایگەیاند کە دیوانی سەرۆکایەتی پارتەکەی بە سەرکردایەتی سەرۆکی گشتی، مەرال ئاکشەنار کۆبووەتەوە.
چرای رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆنگرەی دووەمی نائاسایی لە ١٢ی ئابی داھاتوو کراوە و لەمبارەیەوەش ئامادەکاری تەکنیکی کۆتاییھاتووە.
ناوبراو راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی دیوانی ئیی پارتی، پێشنیاری ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی ئەو پارتە، بە دووبارە کاندیدکردنی مەرال ئاکشەنار وەک تاکە کاندیدی سەرۆکایەتی ئیی پارتی پەسند کراوە.