Mustafa Güngör,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
مێرسین - AA
له شارۆچكه‌ی ئاكده‌نیز كه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بیبه‌ر له چوارچێوه‌ی "BİBEREXPO پێشانگای رۆژانی ناساندنی جۆره‌كانی بیبه‌ر" كه ئه‌مساڵ دووه‌مینی ساز ده‌كرێت، پاقله‌وه به بیبه‌ر خرایه‌ڕوو كه بووه جێی سه‌رنجی هه‌مووان.
پێشانگاكه كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئاكده‌نیز و موختارانی كازانڵی و ئاداناڵیئۆغڵوهوه رێكخرابوو له ناوچەی كهزانڵی كرایه‌وه.
له‌و پێشانگایه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رهه‌مهێنه‌ران ستادیان كردبووه‌وه، جۆره‌كانی بیبه‌ر ناسێندرا و پاقلاوه‌ی به بیبه‌ر كه پێشكه‌ش ده‌كرا له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێدرا.
سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی مێرسین، وه‌هاپ سه‌چه‌ر له گوتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له ناوچه‌كانی كازانڵی و ئاداناڵیئۆغڵو به‌رهه‌می خانووی پلاستیكی زۆر كراوه.
سه‌چه‌ر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له توركیا لە هه‌ر چوار كه‌س، یەکێکیان سه‌رقاڵی كشتوكاڵه و به‌وه بژێوی ژیانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و گوتی: "پێویسته روو له ته‌كنه‌لۆجیا بكه‌ین بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. پێویستە لە كشتوكاڵیشدا بەرەو تەكنەلۆجیا بڕۆین. هەرچەندە هەناردەمان زیاتربێت، ئەوەندە زیاتر بەرهەممان زیاد دەكات. بەدڵنیایییەوە پێویستە لە كشتوكاڵدا گرنگی بە زانست بدەین".
سەرۆكی شارەوانیی ئاكدەنیز، مستەفا گولتاك رایگەیاند، مێرسین یەكێكە لە گرنگترین ئەو ناوچانەی توركیا كە زۆرترین بیبەری داپۆشراوی تیادا بەرهەم دەهێنرێت.
ناوبراو رایگەیاند، نزیكەی پێنج هەزار جووتیاری شارەكە بژێوییان لەسەر بیبەرە و گوتی: "بەپێی داتاكانی دەمەزراوەی هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵیی توركیا، مێرسین خاوەنی 50 دێكار خانووی پلاستیكییە كە بیبەری تیادا بەرهەم دەهێنرێت و دوای ئانتالیا لە پلەی دووەمدا دێت".
دوای وتارەكە پێشانگاكە لە لایەن بەرپرسانی شارەكەوە كرایەوە و بڕیارە تا 20ی نیسان بەڕووی سەردانكەراندا كراوەبێت.