Sezgin Pancar
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
مێرسین- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری مێرسین، ١٥ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە دەستگیرکران.
لەو بارەیەوە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی مێرسین راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە هاتووە کە بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٧ کەس دەرکراوە کە پێنجیان هاووڵاتی بیانی بوون دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ١٥ لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
هەروەها لە ناونیشانی تۆمەتبارەکاندا، دەستبەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی رێکخراوەیی، وێنە و ڤیدیۆدا گیراوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی مێرسین ئاماژەی بەوەیشداوە کە دوای رێکارە ئەمنییەکان، دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراون و بە بڕیاری دادوەر یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەندکراوە و ١٤ تۆمەتبارەکەی دیکەش ئازادکراون.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامن.