Tuğçenur Yılmaz
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی رایگەیاند، "پشتیوانی له توركیا و براكانمان ده‌كه‌ین له‌وێ كه له خه‌می كێشه‌كانی ئوممه‌ت و پشتیوانی قه‌ته‌رن".
میری قه‌ته‌ر له هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "پشتیوانی له توركیا و براكانمان ده‌كه‌ین له‌وێ كه له‌خه‌می كێشه‌كانی ئومه‌ت و پشتیوانی قه‌ته‌رن. ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، پاكێجێك پڕۆژه‌مان به‌گوژمه‌ی 15 ملیار دۆلار له وڵاتی توركیای به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئابووریی به‌هێز و پته‌و راگه‌یاند".
هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، پۆسته‌كه‌ی ئال سانییان له پێگه‌ی خۆیانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازی كرد له میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی و دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نرا، قه‌ته‌ر به‌گوژمه‌ی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له توركیا ئه‌نجامده‌دات.