سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی ئالسانی و قەتەر دەکات
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ری دۆست و برا له چه‌ندین بواردا گه‌شه‌پێده‌ده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین."
Ankara
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ری دۆست و برا له چه‌ندین بواردا گه‌شه‌پێده‌ده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین."
سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم حەمەد ئالسانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەیەک تویتی بڵاوکردەوە.
ئەرۆغان نووسیوویەتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ری دۆست و برا له چه‌ندین بواردا گه‌شه‌پێده‌ده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین."
سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم حه‌مه‌د ئالسانی كه به‌سه‌ردانێكی كار له وڵاته‌كه‌مان بوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنی و گرنگمان ئه‌نجامدا."
سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوویەتی: "بەناوی گەلەکەمەوە سوپاسی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی و وڵاتی قەتەر دەکەم کە لە پشت گەلی تورکیا وەستان".
ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازی كرد له میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی.
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی كه به سه‌ردانێکی كار له توركیا بوو، دوای رێوڕه‌سمی پێشوازی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.