روونکردنەوەی چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی ڤیزای رووسیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "(له‌گه‌ڵ رووسیا) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه رێككه‌وتووین كه ڤیزه‌ی سه‌ر بازرگانه‌كانمان به‌تایبه‌ت شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانمان هه‌ڵبگرین".
Ankara
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "(له‌گه‌ڵ رووسیا) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه رێككه‌وتووین كه ڤیزه‌ی سه‌ر بازرگانه‌كانمان به‌تایبه‌ت شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانمان هه‌ڵبگرین".
چاوش‌ئۆغڵو لەمیانی ئێوارەخوانێکی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا و دەستەی پەیوەندییەکانی ئابووری دەرەوە کە لەچوارچێوەی ١٠یەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە دوێنێ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە هەڵگرتنی ڤیزە کرد بۆ هاووڵاتیانی تورکیا‌و گوتی : " له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه رێككه‌وتووین كه ڤیزه‌ی سه‌ر بازرگانه‌كانمان به‌تایبه‌ت شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانمان هه‌ڵبگرین".