Ahmet Sertan Usul
19 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناو بەرپرسی دارایی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە حەلەب و تەل رەفعەت، مەهمەت یڵدرم کە ناوە نهێنییەکەی ''حەمزە کۆبانی''ە لە چالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، یڵدرم کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی شێخ مەقسود لە چالاکی خراوە لە ساڵی ١٩٨٦دا، پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و یەکێ بووە لە کۆنترین کادیرەکانی رێکخراوەکە.
مەهمەت یڵدرم دوای بەشداریکردنی لە چالاکییە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکەدا لە تورکیا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٥دا، چووەتە سووریا و لەگەڵ سەردەستەکانی پەکەکە/یەپەگەدا وەک بەرپرسی دارایی رێکخراوەکە کاری کردووە.