Kemal Karadağ
19 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
بەهۆی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٨ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا، سبەی لیستی تۆماری نوێی دەنگدەران لە بنکەکانی هەڵبژاردن هەڵدەواسرێن.
بەپێی ئەو رێککەوتەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا دیاری کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٨ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایاردا سبەی لیستی تۆماری نوێی دەنگدەران و لیستی تۆماری دەنگدەرە دەستبەسەرکراو و تۆمەتبارەکان لە بنکەکانی هەڵبژاردن هەڵدەواسرێن.
بەم جۆرە لە سبەییەوە، پرۆسەی تانەدانیش دەست پێ دەکات و تاکوو دووی نیسان بەردەوام دەبێت.
ئەو دەنگدەرانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە لە پارێزگاکانی خۆیاندا ماونەتەوە یاخود ناچاربوون لە پارێزگاکانی دیکە بگیرسێنەوە و تاکوو کاتژمێر ٢٣:٢٩ی رێککەوتی ١٧ ئاداری ٢٠٢٣ داواکاری پێشکەش ناکەن بۆ گۆڕینی ناونیشانەکانیان، دەتوانن لە دوای هەڵواسینی لیستی تۆماری دەنگدەران واتا لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣ تاکوو دووی نیسانی ٢٠٢٣ داواکاری پێشکەش بکەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژمارەی دانیشتووان یاخود لە رێگای حکوومەتی ئەلیکترۆنییەوە.
هەروەها تانەدان لە لیستی تۆماری نوێی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتیش دوای بڵاوکردنەوەی ناوەکان لە ماڵپەڕی www.ysk.gov.tr دەست پێ دەکات.