Okan Coşkun
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
غازی عەنتاب - AA
دوای بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، مۆزەخانەی مۆزایکی زەوگما لە شاری غازی عەنتاب بەشێوەیەکی کاتی داخرا و ئێستاش بڕیارە لە ٢٠ی نیساندا دووبارە بەڕووی سەردانیکەراندا بکرێتەوە.
ئەم مۆزەخانەیە یەکێکە لە گەورەترین مۆزەخانەکانی مۆزایک لە جیهان و چەندین شاکاری ناوازەی تیادایە، یەکێکیش بوو لەو شوێنانەی بەبێ هیچ زیانێک بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتی تێپەڕاند.
دوای ئەوەی پشکنینی ورد بۆ مۆزەخانەکە کرا و ئەوە ئاشکرا بوو کە مۆزەخانەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە بڕیارە لە ٢٠ی نیساندا دووبارە دەرگای مۆزەخانەکە بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.
رۆژانە لە کاتژمێر ٠٨:٣٠- ١٩:٠٠ مۆزەخانەکە کراوە دەبێت.