Mustafa Hatipoğlu
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2023
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "تەواوی بەشەکانی کەشتیگەلی TCG Anadolu لە کارخانەکانی تورکیا بەرهەم هێندراون، ئێستا کارخانەکانی تورکیا لە رووی دەریاوانییەوە لە پێشبڕکێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەنگاوی زۆر گرنگیان بڕیووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای بەشداریکردن لە خوانی بەربانگ لە ئوسکودار کە لە گۆڕەپانی ئوسکودار بەرێوە چوو لە نێڤمەکام لەگەڵ گەنجان کۆبوویەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا کردن.
سەرکۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە تەواوی بەشەکانی کەشتیگەلی TCG Anadolu لە کارخانەکانی تورکیا بەرهەم هێندراون، گوتی: "ئێستا کارخانەکانی تورکیا لە رووی دەریاوانییەوە لە پێشبڕکێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەنگاوی زۆر گرنگیان بڕیووە".
سەرکۆمار ئەردۆغان بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە هەنگاوی گرنگیان بڕیووە بۆ بەرهەمهێنانی ژێردەریایی بێ کەشتیوان و گوتی: "تەکنەلۆجیا خۆی بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە. لە بواری پزیشکیشدا دۆخێکی هاوشێوە هەیە و بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە".