Sefa Şahin
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
پەرلەمانتاری پێشووتری جەھەپە، موحەڕەم ئينجە، ده‌ستی لە ئەندامێتی پارتەکە كێشایه‌وه.
موحەڕەم ئينجە لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی لە ناوچه‌ی یاشامکەنت سازیكرد، لە وەڵامی پرسیاری "ئایا لە ده‌ست له ئه‌ندامێتیی جەھەپە ده‌كێشنه‌وه؟" رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ده‌ست له ئه‌ندامێتیی ده‌كێشمه‌وه. ئێستا یەکسەر تەکنەلۆجیا بەکاردەھێنم و لە رێگەی e-Devletـوە دەست لەکاردەکێشمەوە. ئەوەش ھەیە کە بەتەنھا به‌وشێوه‌یه نابێت، ئەم ئیشە لە دوای ٤٢ ساڵ خزمەت تەنھا بە داگرتنی دوگمەیەک نابێت. ھۆکاری ئەمە لەم ھەفتەیەدا بە نووسراوێک ده‌خه‌مه‌ڕوو".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانه‌ی بەدەستھاتوون، ئینجە لە رێگەی e-Devletـوە دەستی لە ئەندامێتی جەھەپە کێشاوەتەوە.
دەتوانرێت لە رێگەی e-Devletـوە لێپێچینەوە لە ئەندامبوون لە پارتە سیاسییەکان بکرێت و لە ئەگەری داواکردندا کارەکانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئهندامێتییش دەکرێت.