Sayim Harmancı
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
هەکاری - AA
عەبدولسەلام ئاکدۆغان، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی شاری هەکاری-یە کە لەئێستادا، بەهۆی کاری باوکی لە شاری وان دەژی.
باوکی عەبدولسەلام، مەلای مزگەوتە و باوکی سێ منداڵە کە عەبدولسەلام گەورەکەیانە و خۆشەویستی بۆ قورئان بووەتە مایەی سەرنج.
عەبدولسەلام ئاکدۆغان کاتێک تەمەنی چوار ساڵ بووە لەسەر ویستی خۆی لای باوکی فێری خوێندنی قورئان بووە و توانیویەتی هەموو قورئانی پیرۆز خەتم بکات، دواتریش فێری خوێندنەوەی مەولودنامە بووە و بەم توانایەی هەمووانی سەرسام کردووە.
نوراش ئاکدۆغان-ی باوکی عەبدولسەلام باس لەوە دەکات کە کوڕەکەی بووەتە نموونە بۆ هاوتەمەنەکانی و گوتی: "ئەو هەوڵی خۆی دا و ئێمەش یارمەتیمان دا، تا لە کۆتاییدا قورئانی پیرۆزی خەتم کرد. دوای نزیکەی سێ مانگ فێری خوێندنەوەی مەولودنامە بوو. کاتێک وانەم بە منداڵەکان دەگوت ئەویش دەهات و منداڵەکان بە بینی ئەو زیاتر هاندەدران. شانازی بە کوڕەکەمەوە دەکەم، بەردەوام لەگەڵم دێت بۆ مزگەوت و نوێژ. لەوباوەڕەدام کە لە ئایندەدا دەبێتە زانایەکی باش و خزمەت دەکات".