توركيا, ژيان

ماسی مرواری بەردەوامە لە کۆچ کردن لە دەریاچەی وانەوە بۆ ئاوە سازگارەکان

Necmettin Karaca  | 14.05.2024 - نوێکردنەوە : 21.05.2024
ماسی مرواری بەردەوامە لە کۆچ کردن لە دەریاچەی وانەوە بۆ ئاوە سازگارەکان

Van

وان - AA

ماسی مرواری کە لە دەریاچەی وان دەژی و لە قۆناغی زاوزێدا بە پێچەوانەی تەوژمی ئاو مەلە دەکات و بەرەو ئاوە سازگارەکان کۆچ دەکات، بەردەوامە لەسەر گەشتە سەختەکەی.

ئەم جۆرە ماسییە کە بووەتە بژێوی هەزاران کەسی دانیشتووی کەنار دەریاچەکە، لە ماوەی نێوان ١٥ی نیسان بۆ ١٥ی تەمووز بەرەو ئاوە سازگارەکان کۆچ دەکات بەمەبەستی دانانی گەرا.

ماسی مرواری لە ماوەی ئەم کۆچ کردنەدا ڕاوکردنی قەدەغەیە، بە خۆهەڵدان بەربەستە سەختەکانی بەردەمی دەبڕێت.

هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیی ساڵانە ڕوو لە قەزای ئەرجیش لە پارێزگای وان دەکەن و لە پارکی سروشتی ماسی مرواری تەماشای کۆچی ناوازەی ماسی مرواری دەکەن کە چۆن بە پێچەوانەی تەوژمی ئاوەکەوە بەرەو ئاوە سازگارەکان دەچن.

مستەفا ئاکوش، مامۆستای کۆلێجی بەرهەمە ئاوییەکانی زانکۆی یوزونجی یڵ لە وان، باسی لەوە کرد کە هەزاران ماسی مرواری ساڵانە لە مانگەکانی نیسان و تەمووزدا بە کۆمەڵ بەرەو ئەو ئاوە سازگارانە کۆچ دەکەن کە دەڕژێنە دەریاچەی وانەوە.

گوتیشی: "کاتی کۆچی ماسییەکانی مرواری دەریاچەی وان بۆ ڕووبارەکان دەستیپێکردووە. ماسی مرواری لە یەک کاتدا ناچنە ڕووبارەکانەوە. لە کاتێکدا لەنێوان ئاوی سوێر و سازگاردا کۆچ دەکەن بۆ ماوەیەک لەو شوێنەی ئاوی ڕووبارەکان دەڕژێنە دەریاچەکە چاوەڕوانی دەکەن بۆ گونجاندن لەڕووی فیزیۆلۆجییەوە. ئەو ماسیە مروارییانەی ئەو پرۆسەیە تەواو دەکەن بەرەو ئاوەسازگارەکان دەست بە کۆچ دەکەن. لە دوای دانانی گەراکانیان لە ئاوە سازگارەکاندا ماسییە مروارییەکان سەرلەنوێ دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەی وان کە نیشتمانی سەرەکیانە. ئومێدەوارین وەرزی زاوزێ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت، چونکە ماوەی چوار ساڵە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە وەرزی زاوزێ بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەنەچووە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın