Özkan Bilgin
11 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2024
وان - AA
بەنداوی زەرنەک لە وان کە بەهۆی بارانەوە ئاستی ئاوەکەی گەیشتووەتە سەدا سەد، لە کۆتایی کەناڵی بەردانەوەی بەنداوەکە تاڤگەیەکی دەستکرد هەیە کە بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیان.
پارێزگای وان کە پڕ بارانترین ساڵی بەڕێکرد، ئاستی ئاوی بەنداوی زەرنەک تیایدا گەیشتووەتە سەدا سەد.
بەنداوەکە کە بۆ بەرهەمهێنانی وزە، ئاودانی زەوی کشتوکاڵییەکان وبەرهەمهێنانی ماسی بەکاردەهێندرێت، بەهۆی پڕبوونیەوە بڕی ئاوی بەردراوەی زیادیکردووە.
ئەو تاڤگەیەی لە کۆتایی کەناڵی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە دروست بووە، دیمەنێکی جوان و قەشەنگی دروست کردووە.
هاووڵاتیان لە کاتی گەرمادا سەردانی ئەو تاڤگە دەستکردە دەکەن، هەم لە سروشتدا کات بەسەر دەبەن، هەمیش وێنەی تاڤگەکە دەگرن.