Hemn Osman
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
ماردین
سه‌رۆكی رێكخراوی ژیانه‌وه و پاراستنی كۆتره‌كانی ماردین وه‌یسی تۆپارڵی، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "كۆتره‌كان كه هێمای ئاشتین، بوونه‌ته هێمای ماردین-یش".
تۆپارڵی، كه خاوه‌نی نزیكه‌ی 400 كۆتره، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ماردین جۆرێكی زۆر كۆتر بوونی هه‌یه، گرنگترینیشیان كۆتری تهقلهبازه و ده‌ڵێت: "یاریزانه‌كان چۆن له یاریگادا له شوێنی جیاوازدان، كۆتره‌كانی ماردین-یش خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی جیاوازن وه‌ك؛ شێوازی فڕین، تهقلهدان، چه‌ند ته‌قله ده‌ده‌ن".
تۆپاڵ، باسی له‌وه كرد كه ناتوانرێت به‌های جۆریتی و باشی كۆتره‌كان دیاری بكرێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆتری ته‌قله‌باز به ئاڵتوون، برۆنز و زیو هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌وە كۆتره‌كانی ماردین ئاڵتوونن".
تۆپارلی باسی ئەوەش دەکات كه له ماردین كۆتر به نرخی جیاواز ده‌ست ده‌كه‌وێت و گوتی: "كۆتر هه‌یه به 50 لیره به‌ڵام كۆتریش هه‌یه نرخه‌كه‌ی 10 هه‌زار لیره‌یه. ئه‌گه‌ر ماینێكی باڵدار هه‌بێت، پیاو ماڵه‌كه‌ی پێ ده‌دا به‌ڵام كۆترهكهیی پێ نادا. ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و به‌ته‌مه‌نه‌كانی ماردین ئه‌وانه‌ی خولیاری كۆتریان هه‌یه، له نێو ماڵه‌كانیاندا كۆتر به‌خێو ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره‌ش پێویستی به هه‌ستیارییه‌كی زۆر هه‌یه".
ناوبراو دەڵێت: "به‌خێوكردنی كۆتر وه‌ك خوویه‌كی لێهاتووه. وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك وایه. ئێمه هۆگری كۆترین. كاتی كۆتر به‌خێو ده‌كه‌ین، له فشار دوور ده‌كه‌وینه‌وه. گه‌ر به‌هێنده‌ی هه‌موو دونیا فشارم له‌سه‌ر بێت، بۆ ماوه‌ی 10 خولهك بێمه لای كۆتره‌كانم ئه‌و فشارهم له‌سه‌ر نامێنێت. باوكه ته‌مه‌ن 105 ساڵانه‌كه‌م كاتێ ده‌مبینێ هه‌واڵی منداڵه‌كانمم لێ ناپرسێ به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه‌م لێ ده‌كات كه ئاخۆ كۆتره باشه‌كان كه تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه بێچوویان هەیە یان نا؟".