Halil İbrahim Sincar
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
ماردین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له پارێزگای ماردین، 36 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای ماردین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه له 26ی تشرینی دووه‌مدا له شارۆچكه‌كانی دارگێچیت، نسێبین، ساڤور، عومه‌رلی، كزڵته‌په، دهریك، مازیداغی، میدیات و ئارتوكڵو له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر 34 ناونیشان ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 36 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌ك و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رێكخراوه‌ییدا گیرا.