Ahmet Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
دیاربه‌كر – AA
سه‌رجه‌م بلیته‌كان بۆ ئاماده‌بوون له شانۆگه‌ری "مهم و زین" له دیاربه‌كر فرۆشران.
شاكاری مهم و زین كه له لایه‌ن زانای ئایینی و شاعیری كورد، ئه‌حمه‌دی خانی به شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو نووسراوه و له لایه‌ن جومعه بۆینوكارا كراته‌وه شانۆگه‌ری، هەروەها له لایه‌ن فرات ئایگون-یشه‌وه ده‌رهێنانی بۆ كراوه له هۆڵی شانۆگه‌ری ده‌وڵه‌ت له دیاربه‌كر نمایش ده‌كرێت.
له شانۆگه‌ریه‌کەدا كه گۆرانی و گفتوگۆی به زمانی كوردی تیادایه به گه‌رموگوڕییه‌وه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت و ته‌نها له هه‌شت نمایشی یه‌كه‌مدا، چوار هه‌زار كه‌س سه‌یریان كرد به‌جۆرێك سه‌رجه‌م بلیته‌كان بۆ ئاماده‌بوون له شانۆگه‌رییه‌كه فرۆشراون. تا كۆتایی وه‌رزی نمایشه‌كه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌ر مانگێكدا نمایشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه تا كۆتایی وه‌رزه‌كه زیاتر له ٤٠ جار نمایش بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی شانۆگه‌ری ده‌وڵه‌ت له دیاربه‌كر، گۆنجا ئێریغیت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ساڵانی رابردوو مهم و زین له وان به دیداری بینه‌ران شادبوو دوای ساڵانێك لێره‌ش به‌رهه‌مه‌كه كرایه شانۆگه‌ری و زۆر به گه‌رموگوڕی پێشوازی ده‌كرێت".
یه‌كێك له ئاماده‌بووان بە ناوی ئێمره ساتی گوتی: "زۆر به‌دڵم بوو. زۆر جوانه نمایشكردنی ئه‌و شانۆگه‌ریه له هۆڵی شانۆگه‌ری ده‌وڵه‌ت. له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كولتوور و زمانی كوردی هه‌ڵگیراون. له‌وباوه‌ڕه‌دام ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشتریش بچێت".