Şengül Oymak,Metin Girgin,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
كۆجائه‌لی – AA
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ژێر ئه‌و بلۆكانه‌ی کە له میانی كاركردن له پردێكدا له سنووری كۆجائه‌لی گه‌بزه له‌سه‌ر رێگای باكووری ماڕماڕا كه‌وتنه خواره‌وه، گیریان خواردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له میانی كاركردن ژماره‌یه‌ك له‌و بلۆكانه‌ی خرابوونه سه‌ر پرده‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ژماره‌یه‌ك كرێكار له بن ئه‌و بلۆكانهدا گیریان خواردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ئافاد، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی كرێكاره گیرخواردووه‌كان.