Kadir Yıldız,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
کۆجائەلی - AA
ته‌رمی دوایین كرێكار له‌ژێر ئه‌و بلۆكە كۆنكرێتیهدا ده‌رهێنرا كه له میانی كاركردن لە یه‌كتربڕی کۆجائەلی-گەبزە لەسەر رێگای سەرەکیی ماڕماڕەی باکوور كه‌وته‌خواره‌وه و ژماره‌یه‌ك كرێكار كهوتنهژێریهوه.
ته‌رمه‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی ئافاد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاری به‌په‌له‌ی ته‌ندروستی، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی ده‌رهێنرا و به ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترایه‌وه بۆ دادوەری پزیشکی لە نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فاتیح له گه‌بزه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پارێزگاری كۆجائه‌لی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له كاتژمێر 23:14 خوله‌كه‌وه گه‌یشتوون به ته‌رمی كرێكاره‌كه و له چوارچێوه‌ی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو هیچ كرێكارێكی دیكه له‌ژێر داروپه‌ردووه رووخاوهكهدا نییه.