Şengül Oymak,Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
کۆجائەلی - AA
پارێزگاری کۆجائەلی، حسێن ئاکسۆی سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی قاڵبێکی کۆنکرێت لە میانی درووستکردنی پردێک لە یەکتربڕی کۆجائەلی-گەبزە لەسەر رێگای سەرەکیی ماڕەماڕەی باکوور، رایگەیاند "هێشتا قاڵبە کۆنکرێتەکە بەرزنەکراوەتەوە. کەسێک بە زیندوویی رزگارکراوە. هێشتا دەست بە کرێکارەکانی دیکە رانەگەیشتووە".
حسێن ئاکسۆی لە میانی لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی کرێکارەکان درێژەی هەیە.
پارێزگاری کۆجائەلی جەختی لەوەشکردەوە کە هێشتا قاڵبە کۆنکرێتەکە بەرزنەکراوەتەوە و گوتی: "لەبەر ئەوە قورسە روونکردنەوەیەکی سەدا سەد بدەین، لەئێستادا وا دیارە کە چوار کرێکار بن. مەزەندە دەکەین سێ کەسی لێبێت ژوورەوە. کەسێک بە زیندوویی دەرهێنراوە. هێشتا دەست بە کرێکارەکانی دیکە رانەگەیشتووە".