Sinan Uslu
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
سوپای تورکیا ئاشکرایکرد لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تا ئێستا هەزار و 362 تیرۆریستی داعش و 291 تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا ژمارەیەک داتا و زانیاریی هەفتانەی بڵاوکردەوە.
بەو پێیە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر پەکەکە لە هەریەک لە هەکاری، دیاربەکر، ماردین و بەدلیس، بەردەوامە بەمەبەستی رێگرتن لەبەکارهێنانی ناوچەکە وەک راڕەو بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی دیکە.
لەئۆپەراسیۆنەکانی شارۆچکەی لیجەی سەربە دیاربەکر و گەنچی سەربە بینگۆل 10 چەکداری پەکەکە کوژراون.
هاوکات 7 بۆمبی دەستکرد، تفەنگێک، 2 دەمانچە، 17 تاپڕ، 690 کیلۆ ئەمۆنیۆمی نیترات و ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی و وایەر کە لە درووستکردنی بۆمبدا بەکاردێت، دەستی بەسەردا گیرا.
ئۆپەراسیۆن بۆ سەر 8 حەشارگە و گەنجینە بەم شێوەیە ئەنجامدراوە، لەپارێزگای وان حەشارگەیەک، لە ئۆمەرلی سەر بە ماردین 2 حەشارگە، لە شارۆچکەی گەنچی سەربە بینگۆل گەنجینەیەک و 2 حەشارگە و لە هاتای 2 حەشارگەی دیکە کە تێیدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنی و پیداویستی رۆژانە و خۆراکدا گیرا.
- ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات
بهپێی ئهو زانیارییهی لهلایهن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونهتهوه، ئۆپهراسیۆنی قهڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە بهمهبهستی نههێشتنی ههڕهشهی رێکخراوه تیرۆریستییهکان و بهرزکردنهوهی ئاستی ئاسایشی سنوور لهباکووری سووریا دهستی پێکردووه، درێژهی ههیه و پێی نایە رۆژی 136ەمییەوە.
لەوچوارچێوەیەدا 226 ناوچەی نیشتەجێبوون لەنێوان ئەعزاز و جەرابلوسدا و رووبەری هەزار و 870 کیلۆمەتر چوارگۆشە کۆنترۆڵکراوەتەوە.
هاوکات لەئۆپەراسیۆنی ئەلبابدا کە لە 9ی کانوونی یەکەمی 2016دا دەستیپێکرد، لەخۆئاوا و باکووری شارەکەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتوونەتە گەڕەکەکانی دەرەوەی ئەلباب. ئۆپەراسیۆنەکە کە مەبەست لێی پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و خاپوورکردنی پێگەکانی رێکخراوەکە درێژەی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە ئەو رێوشوێنانەی بەمەبەستی بەرگرتن لەهەر هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە لە عەفرینەوە بەرەو خۆرهەڵات و لە منبجەوە بەرەو خۆرئاوا، گیراونەتەبەر، درێژەیان هەیە.
- هەزار و 362 تیرۆریست کوژراون
سوپای تورکیا ئاشکرایکرد لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تا ئێستا هەزار و 362 تیرۆریستی داعش کوژراون، 168 تیرۆریست بریندارکراون و 6 تیرۆریست دەستگیرکراون.
هاوکات 291 چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژراون، چواریان بریندار کراوە و 11یان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
ئەمە جگە لەوەی هەزار و 58 بۆمب لەلایەن سوپای تورکیاوە ئاراستەی 969 ئامانج کراون. 2 هەزار و 741 بۆمبی دەستکرد و 43 مین پووچەڵکراونەتەوە.
سوپای تورکیا بەلەبەرچاوگرتنی بنەماکانی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بەردەوامە لە پشتیوانییکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و قەڵغانی فورات.
چ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناوخۆی وڵاتدا و چ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، هەموو رێوشوێنێک دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیلی زیانیان بەرنەکەوێت.