Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
لەنزیک گۆلباشی هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر سێ پاسی نەفەرهەڵگر و لەئەنجامدا ٧ کەس بریندار دەبن .
بەپێی زانیاریەکان لەسەر رێگەی نێوان ئەنقەرە - دیاربەکر و لە ئۆتۆبانی گۆلباشی کەسانێک لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژیان لە سێ پاسی نەفەر هەڵگرت کردووە و لەئەنجامدا ٧ کەس برینداربوون.
لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەشدا دوو کەس هەبوون کە یەکێکیان منداڵ بوون و لە دەروازەی ئەنقەرە دەستبەسەر کراون و رەوانەی ئاسایشی ئەنقەرە کراون.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەهەمان ئۆتۆمبێلەوە تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ کراوە و تاوانبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە لە نزیک ناوچەکە دەستگیر کراوە ولەپێشتردا ٢٤ تاوانی دیكەی ئەنجام داوە.
شۆفێری پاسەکە بەناوی زولکوف مورات ئوزولمەز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە پاسەکەی لە ئەنقەرەوە بەرەو دیاربەکربەڕێکەوتووە.