Ömer Yasin Ergin
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
دیاربەکر – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە قەزای لیجەی سەر بە پارێزگای دیاربەکر، سێ چەکداری پەکەکە کوژران.
پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند، دوێنێ هێزە ئەمنییەکان بە پشتیوانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە گوندەوارەکانی قەزای لیجە بەسەرکەوتوویی ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ چەکداری پەکەکە کوژران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنیدا گیرا.