Sangar Hamad Azeez
08 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٥ی ئێوارە گەيشتە وڵاتی کازاخستان.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاستانا لەلایەن هەریەک لە وەزیری بوژاندنەوە و وەبەرهێنانی کازاخستان یانسبێگ کاسیمبێک، جێگری پارێزگاری ئاستانا سێرگی هاراشون، باڵیۆزی تورکیا لە کازاخستان نەوزات ئویانک، نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سالح موتڵو شەن پێشوازی لێکرا.
هاوکات ئەردۆغان لەلایەن هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران هاکان چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووری نیهات زەیبەقچی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی فاروق ئۆزلو-ەوە یاوەری دەکرا.
جێگای ئاماژەیە لە پێشوازییەکەش هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتول سایان کایا ئامادەبوون کە لە شاری ئاستانا بوون.