Zeynep Duyar
18 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
بەپێی پێوەرەکانی ١٥ی حوزەیرانی یەکەی توێژینەوەی ئەدای ڕێکخراوی ئاسایشی گەشتی ئاسمانیی ئەورووپا (یۆرۆکۆنترۆڵ)، لە نێو ٤١ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکەدا تورکیا بە پێنج هەزار و ٥٣٧ گەشتی ئاسمانیی سێهەمین وڵاتە لەڕووی چڕترین کایەی ئاسمانیی.
لەو بارەیەوە، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە وەک هەموو مۆدێلەکانی گواستنەوە بەو وەبەرهێنانانەی لە بواری ڕێگای ئاسمانییدا ئەنجامیانداوە، تورکیا لەسەر ئاستی جیهان و ئەورووپادا بووەتە خاوەنی پێگەیەکی بەهێز و گوێی لێدەگیرێت.
گوتیشی: "ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و، باوەڕی تەواومان هەیە کە لەسەر ئاستی ئەورووپا دەگەینە لووتکە".