Aykut Karadağ
02 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی چوار تیرۆریستی لە باکووری عێراق و هەشتی تریشی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە کە، "نە عێراق و نە سووریا بۆ تیرۆریستان شوێنێکی پارێزراو نییە".
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانمان کە بە پێداگرییەوە بەردەوامە، لە ناوچەی هەفتانین لە باکووری عێراق چوار تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەی تەلڕەفعەت لە باکووری سووریا هەشت تیرۆریستی دیکەی پەکەکە بە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەچالاکی خران".