Gökhan Yılmaz
08 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2023
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، لە ڕۆژانی ٢١-٢٧ی ئابدا، بە ئەنجامدانی تێکڕا هەزار و ٥٢٣ گەشتی ڕۆژانە، زۆرترین گەشتی بۆ ئەورووپا ئەنجام داوە.
ڕێکخستنی ئەورووپا بۆ سەلامەتی گەشتی ئاسمانیی (Eurocontrol)، ڕاپۆرتی گەشتی ئاسمانیی ئەورووپای لە ڕۆژانی ٢١-٢٧ی ئابدا بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لەو ماوەیەدا بە ئەنجامدانی تێکڕا هەزار و ٥٢٣ گەشتی ڕۆژانە، زۆرترین گەشتی بۆ ئەورووپا ئەنجام داوە و لە ڕیزبەندی یەکەمی فڕۆکەخانەکاندایە کە زۆرترین گەشتیان بۆ ئەو کیشوەرە ئەنجامداوە.
لە دوای فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، فڕۆکەخانەی ئەمستردام بە ئەنجامدانی تێکڕا هەزار و ٣٨٢ گەشتی ڕۆژانە ڕیزبەندی دووەم و، فڕۆکەخانەی چارڵز دی گۆڵ لە پاریس بە هەزار و ٣٧٧ گەشت ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە.
هەر بەپێی هەمان ڕاپۆرت، هێڵی ئاسمانیی تورکیا، لەو ڕۆژانەدا تێکڕا هەزار و ٦٤٢ گەشتی ئەنجام داوە.