Sayim Harmancı,Zafer Tayfur
15 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2024
وان/هەکاری - AA
بههۆی نالەباری کەشوهەواوە، ڕێگای هاتوچۆی ٤٦٦ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان و هەکاری بهڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بهپێی راگهیهندراوێکی گهوره شارهوانی وان، ڕێگاوبانی ١٧٦ ناوچهی نیشتهجێبوون بەهۆی بەفر بارینی چڕەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمهكانی ڕاماڵینی بەفر دەستیان بەکار کردووە بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگا داخراوانە.
قەزای باشکالە کە ئاستی بەفری باریو تیایدا گەیشتووەتە ٣٠ سم، بە بەفر داپۆشراوە.
بههۆی نالەباری کەشوهەواوە، دەوامی قوتابخانەکان بۆ ئەمڕۆ لە سەرانسەری قەزاکەدا کراونەتە پشوو.
- هەکاری
لە پارێزگای هەکاری، بههۆی نالەباری کەشوهەواوە، ڕێگای هاتوچۆی ٢٩٠ ناوچهی نیشتهجێبوون بهڕووی هاتوچۆدا داخراون.
ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی کاتەکانی دوێنێ ئێوارە دەستی پێکرد، داخستنی ڕێگاکانی هاتوچۆی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە، ڕێگاوبانی ٨٥ ڕێگای گوند و ٢٠٥ کوخ کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ناوەندی شار و ناوچەکانی دیکە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ پاککردنەوە ڕێگاوبانەکان.