توركيا, جيهان

لە نیویۆرک ئەو وێنانە نمایش دەکرێن کە خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥یان بەدەستهێناوە

Mücahit Oktay  | 21.10.2025 - نوێکردنەوە : 24.10.2025
لە نیویۆرک ئەو وێنانە نمایش دەکرێن کە خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥یان بەدەستهێناوە

New York

نیویۆرک - AA

سێهەمین پێشانگای خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥، کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتییە بۆ وێنەی هەواڵی و لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە ساز دەکرێت، لە نیویۆرک کرایەوە.

لە ئەنجامی ھەڵسەنگاندنی لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتیی، ٢٩ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵات کران. وێنە خەڵاتکراوەکان لە دوای ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، لە بلو گالەری لە نیویۆرک نمایش دەکرێن.

لەو پێشبڕکێیەدا کە ١١ ساڵە ڕێکدەخرێت، ئەمساڵ فۆتۆگرافەران لە ١١٤ وڵاتەوە بە نزیکەی ٢٢ ھەزار وێنە بەشداریان کرد.

سەردانکەرانی پێشانگاکە دەرفەتی بینینی ئەو وێنانەیان دەبێت کە تۆماری ڕووداوە کاریگەرەکانی ڕۆژەڤی جیھانن، هەر لە ھێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تا لافاوە وێرانکەرەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، تەقینەوەی گڕکان لە ئایسلەندا، وەرزشوانانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤، خەباتی ژنانی ئەفغانی، زیندانییانی ڕزگاربووی گرتووخانەی سیدنایا، خلیسکێنەی وەرزشکارانی بەرازیلی لە سەر شەپۆلە گەورەکانی دەریا و گەشتە مەترسیدارەکانی کۆچبەران.

پێشانگاکە تا ٢٦ی تشرینی یەکەم لە بلو گالەری بەردەوام دەبێت و، پاشان وێنە خەڵاتکراوەکانی دەگوازرێنەوە بۆ بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ جاری دووهەم نمایش دەکرێن.

لە ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"دا زانیاری لە بارەی ئەو وێنانەی لە پێشبڕکێکەدا خەڵاتیان بەدەستھێناوە لەسەر شێوەی وێنە تاک و زنجیرەیی لە بوارەکانی ھەواڵ، وەرزش، سروشت، ژینگە، پۆرترێت و ژیانی ڕۆژانە بەردەستە.

پێشبڕکێکەی ئەمساڵ بە سپۆنسەری بەشی پەیوەندییەکانی تورکسێڵ ڕێکخراوە و، سەرۆکایەتی دەزگای ھاریکاری و ھەماھەنگی تورک (تیکا) سپۆنسەری چالاکییەکانی دەرەوەی وڵات و ھێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێرڵاین) سپۆنسەری گواستنەوەی دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın