Abdullah Shukur
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لێدوانی بۆ میدیاکان دا و رایگەیاند" لە ماوەیەکی نزیکدا رادەستکردنی S-400 دەستپێدەکات و بە شێوەیەکی چالاک بەکاردەھێنرێ".
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كه له كۆشكی سهرۆكایهتی كۆمار له ئهنقهره رێكخرابوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا قسهی بۆ میدیاكان كرد.
ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سیتەمی بەرگری ئاسمانی S-400 گوتی: "سیستەمێکی بەرگری وانییە کە مەترسی و ھەڕەشە لەسەر سیستەمی ئاسایشمان لە نێو سیستەمی ناتۆ دروست بکات".
ئیبراھیم کاڵن لەمبارەیەوە گوتیشی: "لەبارەی دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە تێدا جێگیر دەکرێ، کارەکانی وەزارەتی بەرگری، فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی و فەرماندەکانی سوپا لەمبارەیەوە بەردەوامە".
کاڵن باسی لە ئەنجامدانی لووتکەیەکی گرنگ کرد و گوتی: "ئەو لووتکە سێ قۆڵییەی کە تورکیا، رووسیا و ئێران تێدا بەشدار دەبن، لە ناوەڕاستی مانگی ئاب بە میوانداری سەرکۆمارمان (رەجەب تەیب ئەردۆغان) ئەنجام دەدرێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن ھەر لەبارەی ئەو لووتکەیەی بڕیارە لە مانگی ئاب ئەنجام بدرێ گوتی: "لە لووتکەی G-20 لەگەڵ ھاوتاکانمان رێککەوتین لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەمی لووتکەی چوارقۆڵی بە میوانداری بەڕێز سەرکۆمارمان لە تورکیا، کە کۆبوونەوەی یەکەمی ئەم لووتکەیە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی پێشوو لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرابوو. بۆیەش پێدەچێت لووتکەیەکی چوار قۆڵی لە کۆتای مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلول بە بەشداری سەرکردەکانی تورکیا، رووسیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئەنجدام بدرێ. لێرەدا بە شێوەیەکی ورد باس لە پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکرێت بە تایبەتی سووریا".
کاڵن راشیگەیاند: "باشتربوونی دۆخەکە لە پرسی بەھای دراوی بیانی ھەواڵێکی دڵخۆشکەرە. لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی بەڕێز سەرکۆمار لە لووتکەی G-20 و ئەو کەشە ئەرێنییەی بەم ھۆیەوە دروستبووە، پێمانوایە بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبێت".
ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سیستەمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار گوتی: "لەگەڵ دەرکەوتنی پێویستی و دۆخی نوێ، ھاویشتنی ھەنگاو بۆ نوێکردنەوەی (ئەپدەیتکردنی) سیستەکی شتێکی ئاساییە".
ئیبراھیم کاڵن زیاتر گوتیشی: "ئەنجوومەنی باڵای راوێژکاریی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بەڵام کارکردن لەسەر بنەماکان درێژەی ھەیە. کاتێ تەواوبوو، پێشکەشی سەرکۆمارمان دەکرێ، کە پەسند کرا لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی بانگەشەکانی چاوخشاندنەوە بە کابینەی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار گوتی: "لە ئێستادا شتێکی بەم جۆرە لە رۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە".
کاڵن ئاشکراشی کرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ وەزیری پێشووی تورکیا عەلی باباجان کۆبووەتەوە و لەمبارەیەوە گوتی: "بەڕێز سەرکۆمارمان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز عەلی باباجان ئەنجامداوە. لەبارەی وردەکارییەکانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەگەر سەرکۆمارمان بە گونجاوی بزانێ لە کاتی گونجاو خۆی بڵاوی دەکاتەوە".
لەبارەی پێشھاتەکانی لیبیا ئیبراھیم کاڵن گوتی: "زۆر گرنگە کە لایەنگرانی حەفتەر واز لەم ھەڵوێستە ھێرشبەرانەیە بھێنن و بەشداری ئەو قۆناغی بن کە لە چوارچێوەی حکوومەتی شەرعی سەراج بەڕێوە دەچێت کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدانراوە".