Ekrem Senvar,Ramal Abdullah Mahmood
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
دیاربه‌كر – AA
له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له گونده‌واره‌كانی قه‌زای ئێرگانی دیاربه‌كر زیان به دارستان، باخ، بێستان و كێڵگه گه‌یشت له رووبه‌ری ١٧ هه‌زار دۆنم زه‌ویدا.
به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو ئاگر له دێی كۆڵباشی سه‌ربه گوندی ئۆرتائاغاچ له قه‌زای ئێرگانی كه‌وته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه. زاندراوه هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان و دارستانه‌كان به‌رده‌وامه.
له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیان به دارستان، باخ، بێستان و كێڵگه گه‌یشت له رووبه‌ری ١٧ هه‌زار دۆنم زه‌ویدا.