توركيا

لە قه‌رس ئەو جۆگه‌ پێچاوپێچانەی بە ناو گوندەکاندا تێدەپەڕن دەبنە سەرچاوەی ژیان بۆ ئاژەڵداری

Cüneyt Çelik  | 08.01.2026 - نوێکردنەوە : 08.01.2026
لە قه‌رس ئەو جۆگه‌ پێچاوپێچانەی بە ناو گوندەکاندا تێدەپەڕن دەبنە سەرچاوەی ژیان بۆ ئاژەڵداری

Kars

قارس - AA

لە قەزای سەلیمی سەر بە پارێزگای قه‌رس، ئەو جۆگه‌ پێچاوپێچانەی بە ناو گوندەکاندا تێدەپەڕن، لە مانگەکانی زستاندا هاوکارییەکی زۆری کەرتی ئاژەڵداری دەکەن.

قه‌رس کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، ئاژەڵداران لەناو تەویلەکاندا ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن.

ئەو جۆگه‌ پێچاوپێچانەی بە گوندی بایبۆرت-ی سەر بە قەزای سەلیمدا تێدەپەڕن، لە هەموو وەرزەکاندا خزمەت بە ئاژەڵداریی ناوچەکە دەکەن.

ئەم جۆگانه‌ کە هەندێک لە ئاژەڵداران ئاژەڵەکانیانی تێدا ئاو دەدەن، شێوەی پێچاوپێچیان بووه‌ته‌ جێی سەرنج.

ئه‌م جۆگانه‌ كه‌ خەڵکی ناوچەکە لە هاویناندا کێڵگەکانیانی پێ ئاو دەدەن، قاز به‌خێو دەکەن و ئاژەڵەکانیانی لە دەور دەلەوەڕێنن، ئێستا بە بەفر داپۆشراوه‌.

ئەو جۆگانه‌ كه‌ وەک ئاوی ژیانن بۆ كاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دیمەنە بەفراوییەکانیان بە درۆن تۆمار کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın