Necmettin Karaca
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
وان - AA
لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی قەدەغەی راوەماسی، ماسیگرەکانی دەریاچەی وان دەستیان بە ماسی گرتن کردەوە.
ساڵانە لە ١٥ی نیسان تا ١٥ی تەمووز، ماسییەکانی دەریاچەی وان بۆ زاووزێ و دانانی گەراکانیان روو لە ئاوە سازگارەکان دەکەن، بەمهۆیەشەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا، راوەماسی لە دەریاچەکەدا قەدەغەیە.
لەئێستاشدا کە وەرزی قەدەغەی راوەماسی کۆتایی هاتووە، ماسیگرەکانی وان و بەدلیس لە بەیانییەکی زوودا سواری بەلەمەکانیان دەبن و بۆ راوەماسی دەچنە ناو دەریاچەکە و تا ١٥ی نیسانی ساڵی داهاتوو دەتوانن بەردەوامبن لە راوەماسی.
هاووڵاتی لە قەزای ئەرجیش سەربە پارێزگای وان، نەدیم ئاسڵان کە ماوەی ٣٠ ساڵە ماسیگرە لە بارەی دەستپێکی وەرزی راوەماسییەوە دەڵێت: "ئامادەکارییەکانمان تەواو کرد. کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی بەلەمەکانمان ئەنجامدا. لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی قەدەغەی راوەماسی لە نیوەشەودا هاتینە دەریاچەکە و تۆڕەکانمان دانا. رۆژێکی پڕبەرەکەتمان بەڕێ کرد. هیوادارم تەواوی وەرزی راوەماسی بەم شێوەیە بەڕێوەبچێت".