Mehmet Tosun
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌نێوان رۆژانی ١٧-٢٠ی ته‌مووزدا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌میانی سه‌ردانه‌كاندا بۆ سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاو به سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا بخشێندرێته‌وه، تاوتوێی كاره‌كان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزكردنی هاریكاریی هه‌نووكه‌یی له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كاندا و له‌سه‌روویانه‌وه له بواری ئابووریی و وه‌به‌رهێنان بكرێت و بیروڕا له‌باره‌ی پرسه جیهانیی و ناوچه‌ییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌و سه‌ردانانه، رۆژی ٢٠ی تهمووز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه سه‌ردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات.
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له رێوڕه‌سمی فه‌رمییدا كه بڕیاره سازبكرێت، ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری قوبرسی توركی باكوور، ئه‌رسین تاتار جگه له تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی قوبرس ده‌كات و هه‌ریه‌ك له باڵه‌خانه‌ی تێرمیناڵی نوێی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رجان و رێڕه‌وی هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كاته‌وه.