Hüseyin Cem Dağıstanlı
11 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان لە تورکیا، ٦٠ گومانلێکراو دەستگیر کران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، هێزە ئەمنییەکانیان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لەم چوارچێوەیەدا، ٦٠ کەسیان دەستگیر کردووە.
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە وەزیری ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکی نایاسایی و برێک ماددەی هۆشبەر داگیراوە.