Cankut Taşdan
13 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکانی جەندرمە و ئاسایشی کەنار دەریا، لە ٨١ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا چوار هەزار و ٩٩٥ کەسی هەڵاتوو دەستگیرکراون و ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەم ئەوە بزانێت کە هەرگیز ڕێگە نادەین تاوانبارانی هەڵاتوو لە شەقامەکانماندا بگەڕێن. ڕێگەمانەداوە و نادەین ئارامی خێزانەکانمان تێکبدرێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، باسی لەوە کرد ژمارەی ئەو هەڵاتوویانەی دەستگیرکراون کە سزای ١٠ ساڵ و بەرەوسەریان بۆ دەرکراوە ٢٨ کەسن، ئەوانەی سزای پێنج ساڵ بۆ ١٠ ساڵیان بۆ دەرکراوە ٢٩ کەسن و، ئەوانەیشی سزای پێنج ساڵ و بەرەوخواریان بۆ دەرکراوە چوار هەزار و ٩٣٨ کەسن، لەوانەیش ٨٨٢یان بە تاوانی دزی، ٤٢٤یان بە تاوانی قۆڵبڕین، ١٨٢یان بە تاوانی تاڵانی، ١١٨یان بە تاوانی سێکسی، ٧٣یان بە تاوانی کوشتن، ٨١٧یان بە تاوانی ماددەی هۆشبەر، ٥٠یان بە تاوانی تیرۆر، ٤٩٥یان بە تاوانی قاچاغچێتی و تاوانی ڕێکخراوەیی و ئەوانی دیکە بە تاوانی جۆراوجۆر داواکراوبوون و دەستگیرکراون.