Sefa Şahin
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
ئەنقەرە- AA
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) رایگەیاند تاکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی بەرەبانی رۆژی دووشەممە کە بە "کارەساتی سەدە" وەسف کراوە، گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەسیش بریندار بوون.
لەو راگەیەندراوەی کە ئافاد بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە دوای ئەو دوو بوومەلەرزەی کە بە گوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە شارۆچکەکانی پازارجک و ئەلبیستان لە پارێزگای مەڕەش روویاندا، هەزار و ٥٠٩ پاشلەرزەی دیکە روویان داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە تاکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا لە هەریەک لە پارێزگاکانی مەڕەش، عەنتاب، ئورفا، دیاربەکر، ئادانا، ئادیامان، عوسمانییە، هاتای، کلیس و ماڵاتیا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەسیش بریندار بوون. هاوکات ٧٥ هەزار و ٧٨٠ کەس لەو پارێزگایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، گواستراونەتەوە.
لە ناوچەکەشدا ١٢١ هەزار و ١٢٨ کارمەندی تیمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە هەوڵدان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.
ژمارەی کارمەندانی گەڕان و رزگارکردن کە لە وڵاتانی دەرەوە هاتوون گەیشتووەتە شەش هەزار و ٨١٠ کارمەند.
١٢ هەزار و ٢٤١ ئامێری جۆراوجۆری هەڵکۆڵین رەوانەی ناوچەکانی بوومەلەرزەکە کراون.
- ٩٧ هەزار و ٩٧٣ چادر هەڵدراون
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەوان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان ١٣٧ هەزار و ٩٧٣ خیوەتیان بۆ ئەو ناوچانەی ١٠ پارێزگای تورکیا رەوانە کردووە کە بوومەلەرزەکە گرتوونییەتەوە. ٩٧ هەزار و ٩٧٣ خیوەتیش دیکە لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە هەڵدراون. هەروەها یەک ملیۆن و ٥٠٧ هەزار و ٤٩٤ بەتانی بۆ ئەو ناوچانە رەوانە کراون.
لە چوارچێوەی گرووپی پشتیوانی دەروونی، چوار ناوەندی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی گەڕۆک لە مەڕەش، هاتای، عوسمانییە و ماڵاتیا جێگیر کراون، هەزار و ٦٠٦ کارمەند و ١٥٦ ئۆتۆمبێل رەوانەی ناوچەکە کراون و پاڵپشتیی دەروونیی کۆمەڵایەتی دراوە بە ٦٤ هەزار و ٣٣١ کەس.