Ayhan İşcen
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
مەڕەش-AA
دوای ١٠٢ کاتژمێر لە بوومەلەرزە، لە شارۆچکەی ئەلبستان سەربە پارێزگای مەڕەش گەنجێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕووخاودا بەزیندووی رزگارکرا.
هەوڵی تیمەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕوخاوەکاندا ماون، لە پارێزگای مەڕەش بەردەوامە.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن، بەهاناوەچوونى پزيشكيى نيشتمانى (UMKE) و پۆلیس بەردەوام بوون لە کارەکانیان لە باڵەخانەیەکی داڕووخاوی حەوت نهۆمیی بە ناوی کوبرا لە گەڕەکی یەشیلیورت.
لەگەڵ بیستنی دەنگ، تیمەکان هەوڵەکانیان چرتر کردەوە تا ئەوکاتەی توانییان قسە لەگەڵ موستەفا سامی شاهین (تەمەن ٣٣ ساڵ) بکەن کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکەدا گیریخواردبوو. دوای ١٢ کاتژمێر لە هەوڵ و کارکردن، شاهین لە ژێر داروپەردووەکەدا رزگارکرا.
شاهین کە دوای ١٠٢ کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە لە ژێر داروپەردووەکە دەرهێنرا، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.