Uğur İslamoğlu,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
17 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2023
ئیستانبوڵ-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ئەو کەسانەی پارەیان بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە کۆکردووەتەوە و ئەندامیان بۆ ئەو رێکخراوانە دۆزیوەتەوە، ۲۰ گومانلێکراو لە ئیستانبوڵ دەستگیر کران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چەند گومانلێکراوێکیان ئاشکرا کرد کە هەوڵیانداوە هاوسەری تیرۆریستە کوژراوەکانی داعش و ئەلقاعیدە کە لە ئێستادا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە دەستگیرکراون، بەشێوەی نایاسایی بێننە تورکیا و کەسانێکیش بەشێوەی نایاسایی ببەنە سووریا تا لەوێ بەشداری بەناو جیهاد بکەن.
ئەو گومانلێکراوانە هەوڵیانداوە لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەناوی داعش و ئەلقاعیدەوە پارە کۆبکەنەوە و لەرێی ئەو گرووپە نایاساییانەی کە دروستییان کردوون، پارە لە کەسوکاری ئەو کەسانە وەربگرن کە بەدیلی کەوتوونەتە دەست داعش.
دوای چاودێریکردنی ئەو گومانلێکراوانە، هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر ۱۲ ناونیشان ئەنجامدا و ۲۰ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
لە میانی پشکنینی ناونیشانەکانیشدا دەستگیرا بەسەر چوار دەمانچە، ژمارەیەکی زۆر فیشەک، ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا گیرا.
تۆمەتبارەکانیش بۆ لێپرسینەوە برانە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش.