Ali Kemal Akan,Hozan Mohammed Jabbar
17 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2023
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە سەرکۆماری فینلاند، ساولی نینیستتۆ کرد.
سوارچاکەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە شەقامی بەردەم کۆشکی کۆمارییەوە پێشوازییان لەو ئۆتۆمبێلە کرد کە سەرکۆماری فینلاندی ھەڵگرتبوو و تاکو بەردەرگای پرۆتۆکۆل یاوەرییان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، لە دەروازەی سەرەکیی کۆشکی کۆماری پێشوازی لە کۆماری فینلاند، ساولی نینیستتۆ کرد.
دوای وەستانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فینلاند، ساولی نینیستتۆ لەو شوێنەی کە لە گۆڕەپانی رێورەسمەکە کە بۆیان دیاریکرابوو، سروودی نیشتمانی ھەردوو وڵات لەگەڵ تەقاندنی ٢١ تۆپ لێدرا. نینیستتۆ، لە بەردەم ئاڵای پاسەوانی شەرەف وەستا و بە تورکی سڵاوی لێکردن.
لە رێورەسمەکەدا، ئاڵای ئەو ١٦ دەوڵەتە تورکەی کە بە درێژایی مێژوو دامەزراوە و سەربازەکانی جێگیر کران.
دوای پێشکەشکردنی شاندی ھەردوو وڵات ئەردۆغان و نینیستتۆ لەسەر قادرمەکان و لەبەردەم ئاڵای تورکیا و فینلاند وەستان و وێنەیان گیرا.
ئەردۆغان و نینیستتۆ دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوانیان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز دەکرێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری فینلاند بەشداری لە خوانی کاریشدا دەکەن.