Fakhradın Ibrahım Mohammad
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سوپای فینلاند کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان هێنا لە باشووری عێراق و بڕیاریداوە هێزەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای هەواڵێکی ماڵپەڕی وتیسیتی فینلاندی بڵاویکردەوە، کە سوپای فینلاند ساڵی 2020 کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەهێنێت و سەرجەمیان بۆ شاری هەولێر دەگوازرێنەوە.
ئەم سەرچاوەیە راشیگهیاندووه، هێزەکانی فینلاند کۆتایی بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەهێنن و دوای گواستنەوەیان بۆ شاری هەولێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لهگهڵ ئهو تیمهیان كه له كوردستانن درێژه بە ئەرکەکانیان بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکان دەدەن.
هێزهكانی سوپای وڵاتی فینلاند ژمارەیان نزیکەی 80 ئهفسهرو سەربازە و ئەرکیان مەشق و راهێنانە بە هێزەکانی پێشمهرگه و سوپای عێراق و له ساڵی 2015ەوە له عێراق و كوردستان بهشدارن له ئهرك و چالاكییهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش.