توركيا

لە ئادیامان گۆڕێکی ژووری دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا

لە شاری دێرینی تهارسا لە ئادیامان، گۆڕێکی ژووری دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا.

Orhan Pehlül  | 13.11.2025 - نوێکردنەوە : 13.11.2025
لە ئادیامان گۆڕێکی ژووری دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا

Adıyaman

ئادیامان - AA

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئادیامان، مەهمەت ئاڵکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی کارەکانی هەڵکۆڵینی ئەمساڵدا، لە شاری دێرینی نزیک گوندی کویوڵو، گۆڕێکی ژووری نوێیان دۆزیوەتەوە.

ئاڵکان باسی لەوە کرد کە گۆڕێکی ژووریان دۆزیوەتەوە و، ڕایگەیاند: "کاتێک چووینە ژوورەوە، دیمەنی کڵاین و نیمچە پەیکەرێکی ژن و گۆزەیەک هەبوو. لە هەمان کاتدا لە سەقفی گۆڕەکەدا وێنەی شێوەی خاچ هەیە".

هەروەها ئاڵکان باسی لەوە کرد کە ئەوە یەکەمجارە لەو شاری دێرینەدا گۆڕێکی لەو شێوەیە دەدۆزنەوە و، گوتی: "گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دێنە ئێرە. بە ناساندنی ئێرە بە چەندین شێواز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کلتوور و گەشتوگوزاری پارێزگاکەمانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی سەردانکەرانمان لە زیادبووندایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın