Sangar Hamad Azeez
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2016
دوای تەقینەوەکەی شەوی رابردووی ئەنقەرە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٧ هاووڵاتی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتی ئەنجام دانی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
بەهۆی تەقینەوەکە کە لە نزیک پارکی گوڤەن و ناوجەرگەی قزڵای سەنتەری شارەکە رویدا، ژمارەیەک شەقامی ناوچەکە داخراون.
هەنووکە هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکەو جگە لە کارمەندانی پۆلیس هیچ کەسێک بۆی نییە نزیکی ناوچەکە ببێتەوە.