Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبدا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 83 كارمه‌ندی دادگای ئانادۆڵوی ئیستانبوڵ ده‌ركرا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینهوهیەی کە له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به كار كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 83 كارمه‌نده.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌كانی پۆلیس له‌ئۆفیسی گومانلێكراوه‌كاندا پشكنین ئه‌نجام دەدەن و وێنه‌یه‌ك له زانیارییه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كانیان وه‌رده‌گرێت.
هاوكات به‌هۆی پشكنینه‌كانه‌وه، رێگه به چوونه ده‌ره‌وه له دادگاكه نادرێت.