Salih Bilici
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان:
"وەک دەبینین، مەردانە بەرامبەرمان راناوەستن. بە بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان زیانمان پێ دەگەیەنن، لە دۆخێکداین کە لەپشتەوە خەنجەرمان لێ دەدەن. سەردەمێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە ئێمەیان دەگوت 'بەرەنگاری داعش نابنەوە' بێڕەوشتانە تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستین، کاتێکیش سەرسەختانە رووبەڕووی ئەو رێکخراوە بووینەوە لە چرکەساتێکدا بەرەو روومان وەستانەوە و تومەز لە خۆڕا نەبوو کە دەیانگوت 'زیاتر مەڕۆنە پێش، لە ٢٠ کیلۆمەتر تێنەپەڕن'. ئەوان چی دەڵێن با بیڵێن، ئێمە ناوکی خۆمان بۆ خۆمان دەبڕین و بەردەوام دەبین لەو رێگایە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "وەک دەبینین، مەردانە بەرامبەرمان راناوەستن. بە بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان زیانمان پێ دەگەیەنن، لە دۆخێکداین کە لەپشتەوە خەنجەرمان لێ دەدەن. سەردەمێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە ئێمەیان دەگوت 'بەرەنگاری داعش نابنەوە' بێڕەوشتانە تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستین، کاتێکیش سەرسەختانە رووبەڕووی ئەو رێکخراوە بووینەوە لە چرکەساتێکدا بەرەو روومان وەستانەوە و تومەز لە خۆڕا نەبوو کە دەیانگوت 'زیاتر مەڕۆنە پێش، لە ٢٠ کیلۆمەتر تێنەپەڕن'. ئەوان چی دەڵێن با بیڵێن، ئێمە ناوکی خۆمان بۆ خۆمان دەبڕین و بەردەوام دەبین لەو رێگایە".
له میانهی بهشداریكردنی له رێوڕهسمی كردنهوهی میترۆی كهچیئۆرهن، سهركۆماری توركیا ئهردۆغان، گوتارێكی پێشكهش كرد و، تیایدا ئاماژهی بهوه كرد كه ئهوانهی ناتوانن بەرامبەرمان راوەستن بە بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان زیانمان پێ دەگەیەنن و لەپشتەوە خەنجەرمان لێ دەدەن.
ئهردۆغان باسی لهوه كرد كه توركیا بهردهوام دهبێت لهسهر رێگاكهیی و، گوتی: "سەردەمێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە ئێمەیان دەگوت 'بەرەنگاری داعش نابنەوە' بێ رەوشتانە تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستین، کاتێکیش سەرسەختانە رووبەڕووی ئەو رێکخراوە بووینەوە لە چرکەساتێکدا بەرەو روومان وەستانەوە و تومەز لە خۆڕا نەبوو کە دەیانگوت 'زیاتر مەڕۆنە پێش، لە ٢٠ کیلۆمەتر تێنەپەڕن'. ئەوان چی دەڵێن با بیڵێن، ئێمە ناوکی خۆمان بۆ خۆمان دەبڕین و بەردەوام دەبین لەو رێگایە".
هاوكات ئهردۆغان ئاماژهی بهوه كرد كه توركیا بهردهوام دهبێت له رووبهڕووبوونهوهی داعش و، گوتی: "گهمه و بههانهی ئهوانهی پشتیوانی له ریكخراویكی دیكهی تیرۆریستیی دهكهن كه دژ به داعش شهڕ دهكات، به هاتنه ناوهوهی توركیا بۆ گۆڕهپانهكه تێكچوو، بهههدهرچوو. دهركهوت كه دهردی ئهوانه ئهوه نییه ناوچهكه له داعش و رێكخراوه تیرۆریستییهكانی دیكه پاكبكهنهوه، بهڵكو تهواو به پێچهوانهوه دهیانهوێت ناوچهكه بكهنه دهریای خوێن كه كۆتایی نهیهت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، جهختی لهسهر پێویستی لهناوبردنی ئهو سەرچاوانه كردهوه كه هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەی و، گوتی: ''ناچارین سەرچاوەی هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەمان لەناوبەرین. پێویستە بۆ تەنها ساتێکیش ئەوە لەبیرنەکەین کە: ئاسایشی تورکیا لە عەنتاب نییە بەڵکو لە حەلەبە. لە هاتای نییە بەڵکو لەئیدلبە. لە مێرسین نییە بەڵکو لە قوبرسە. لە قەرس نییە بەڵکو لە ناخچیڤانە. لە ئارتڤین نییە بەڵکو لە باتومییە. لە تراکیا نییە بەڵکو لە وڵاتانی بەڵقانەوە دەست پێ دەکات، با ئەوە بەوجۆرە بزانین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژهی بهوه كرد كه رێكخراوه تیرۆریستییهكان هیچ جیاوازییهكیان نییه و، گوتی: "داعش، پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە، دەهەکەپە-جە و فەتۆ هیچ جیاوازییەکیان لەنێواندا نییە. ئەو نیازانەشیان هیچ کاتێک بەپێویست نەزانیووە بیشارنەوە. لەوانەیە لە سووریا و عێراق، عەرەب، کورد و تورکمان و گرووپەکانی دیکە بە ئاسانی ببنە سووتەمەنی دەستی ئەوان. ئەو کەسانە هەزار ساڵە خوشک و برا، خزممانن و هاونەژادمانن، هەرگیز بە چاوێکی دیکە لە ئەوانمان نەڕوانیووە".