Enes Duran
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەیسی کایناک، رایگەیاند "گەلی ئێمە لەبارەی بوونی سەربازی هێزی هاوپەیمانان پرسیار دەکات، پێویستە ئەوەش بڵێین کە ئەوەش لەلایەن حکوومەتەوە بووەتە باس".
کایناک لەمیانی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی A Haber لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری "هەڵوێستی تورکیا چییە لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئینجەرلیک؟"، کایناک ئاماژەی بەوە دا کە وێڕای ئەوەی تورکیا زانیاری هەواڵگری داوەتە هێزەکانی هاوپەیمانان و بەپێویست زانراوە کە لە ئاسمانەوە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بکرێت بەڵام ئەوان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجام نەداوە.
کایناک ئاماژەی بەوەشدا کە ئەڵمانیا سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەک کە لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەناو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە مەڕەش جێگیر کردووە هەڵدەگرێت و، گوتی: "ئایا داعش کۆتایی پێهاتووە تاکو سەکۆی مووشەکی هەڵبگرن؟ مەترسی هەبوو بۆیە هاتن و جێگیرتان کرد، ئەگەر مەترسی نەماوە بۆ هێناتان و جێگیرتان کرد؟ گەلی ئێمە لەبارەی بوونی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان پرسیار دەکات، پێویستە ئەوەش بڵێین کە ئەمەش لەلایەن حکوومەتەوە بووەتە باس".