Aylin Sırıklı,Barış Kılıç,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی كۆماری ئەنقەرە سەبارەت بەدزرانی پرسیارەکانی ''تاقیکردنەوەی دامەزراندنی کارمەندانی حکوومەت لە ساڵی 2010دا'' بەڕێوەی دەبات، ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی هاوسەری 105 سەرباز کە رۆڵی کاریگەریان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی 15ی تەمووز لەلایەن فەتۆوە هەبووە لە 31 پارێزگا دەستی پێ کرد. تا ئێستاش لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 74 کەس دەستبەسەرکراون.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی كۆماری ئەنقەرە سەبارەت بەدزرانی پرسیارەکانی ''تاقیکردنەوەی دامەزراندنی کارمەندانی حکوومەت لە ساڵی 2010دا'' بەڕێوەی دەبات، ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی هاوسەری 105 سەرباز کە رۆڵی کاریگەریان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی 15ی تەمووز لەلایەن فەتۆوە هەبووە لە 31 پارێزگا دەستی پێ کرد.
به‌فه‌رمانی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، یوجه‌ل ئه‌ركمان له 31 پارێزگادا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی هاوسەری 105 سەرباز کە رۆڵی کاریگەریان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی 15ی تەمووزی فەتۆ هەبووە دەستی پێ کردووه و. تا ئێستاش لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 74 کەس دەستگیرکراون.
له‌نێو گومانلێكراواندا كارمه‌ندی لێكۆڵینه‌وه، مامۆستا، كۆمه‌ڵناس و راوێژكار هه‌ن، ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه 75 كه‌س له گومانلێكراوان هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان وه‌ك كارمه‌ندی حكوومه‌ت.
ئاماژه به‌وه كرا كه هاوسه‌ری دووان له گومانلێكراوان عه‌قیدن، 14یان موقه‌ده‌م، 40 یان رائید و چواریان ملازمی یه‌كه.
هاوسه‌ری ژمارەیەک گومان‌لێكراو پاره‌ی هیمه‌تیان بۆ فه‌تۆ گواستووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵا فه‌تۆ هه‌بووه، ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌ڵمه‌تی زیادكردنی پاره له بانكی ئاسیا و به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی ByLockیان به‌كارهێناوه.
له 31ی پارێزگای سه‌رتاسه‌ری توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی 105 كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه‌ش 29یان له ئه‌نقه‌ره، 21یان له ئیستانبوڵ و پێنجیان له ئیزمیر.
له‌م نێوه‌نده‌دا له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، كه‌وسه‌ر تومه‌ر هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی مووسا تومه‌ر پله‌ی رائیدی هه‌یه و له ناتۆ كاری كردووه. پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له به‌لجیكا كردووه.