Rewan Subhi
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "ده‌ڵێن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بانگهێشتتان نه‌كات ناتوانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه. با گله‌یی نه‌كه‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌مان داوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌ن. حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته خۆی له‌خۆیدا سته‌مكاره. لهخوێنڕێژێك مۆڵه‌ت وه‌ربگرین كه 600 هه‌زار مرۆڤی كوشتووه"؟سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "ده‌ڵێن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بانگهێشتتان نه‌كات ناتوانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه. با گله‌یی نه‌كه‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌مان داوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌ن. حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته خۆی له‌خۆیدا سته‌مكاره. لهخوێنڕێژێك مۆڵه‌ت وه‌ربگرین كه 600 هه‌زار مرۆڤی كوشتووە"؟
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، گوتارێكی پێشكه‌ش به پارێزگاری 81 پارێزگای وڵاته‌كه‌ی كرد.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''ئێستا لە جەرابلوس شتێک نەماوە بەناوی داعشەوە. ئەوان هەڵدێن و ئێمەش راویان دەنێین. لە ئەلراعی بەهەمان شێوە پلانمان هەیە. پلانی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا. ئێمە ناتوانین رەزامەندبین بەرامبەر درووست‌کردنی راڕەوی تیرۆریستان. ئێمە ئەو راڕەوی تیرۆریستانە هەڵدەوەشێنینەوە و دەیکەینە راڕەوی ئاشتی. ئێمە بەهیچ شێوەیەک چاومان لەخاکی سووریا نییە''.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له‌وانه گرت كه ده‌ڵێت پێویسته توركیا مۆڵه‌ت له رژێمی ئه‌سه‌د وه‌ربگرێت و گوتی: "ده‌ڵێن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بانگهێشتتان نه‌كات ناتوانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه. با گله‌یی نه‌كه‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌مان داوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌ن. حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته خۆی له‌خۆیدا سته‌مكاره. لهخوێنڕێژێك مۆڵه‌ت وه‌ربگرین كه 600 هه‌زار مرۆڤی كوشتووه"؟
گوتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له سووریا به‌شێوه‌یه‌ك خێرا و سه‌ركه‌وتوو بوو كه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا و سه‌رنجی رای گشتیی جیهانیی بۆ ناوچه‌كه راكێشا. له‌مه‌ودوا له‌ناوچه‌كه‌دا هیچ سیناریۆیه‌ك كاری پێناكرێت تا ره‌زامه‌ندیی توركیای له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرێت یان توركیا خۆی تێیدا به‌شدارنه‌بێت".
هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "په‌كه‌كه و فه‌تۆ و داعش و DHKP-C به‌لای ئێمه‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. هه‌موویان دوژمنی وڵاته‌كه‌مان، گه‌له‌كه‌مان، ئاڵاكه‌مان، نیشتمانه‌كه‌مان و دهوڵهتهكەمانن. ئه‌مانه‌مان دوای 15ی تهمووز روونتر و ئاشكراتر بینی. له‌به‌رئه‌وه تا له‌ڕه‌گ و ریشه دهریاننەهێنین به‌رده‌وام ده‌بین لهڕێگاكهمان. بەناوی خۆمه‌وه ده‌ڵێم، تا كه‌سێكیان بمێنێت، له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم. تا ئه‌م گیانه له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت، له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە بارەی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی گوتیشی: "له‌و كاته‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی بووم تا ئێستا، به‌داخه‌وه ئه‌و رێكخراوه سووكایه‌تی پێكردووین، سووكایه‌تی به نیشتمان كردووه. له ساڵی 1999دا، پاشان هه‌ڵات و رۆیشت. كاتێ سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز رادهستكرایهوه، ئه‌و لێره‌وه چوو بۆ شوێنی دیاری خۆی، په‌نسیلڤانیا".
هاوكات سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كانی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشدا باسمان كرد، یان ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدات، یان بهبڕگهیهك بخرێته دووتوێ ئه‌و بڕیارنامه‌ی وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌بێت به ته‌واوی ئه‌و خوێندنگانه‌ی ناونیشانی تورك و توركیایان پێوه‌یه هه‌مووی قه‌ده‌غه بكرێت. پێویسته ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ رابگه‌یه‌نێت و به‌رپرسانی وڵاتان ئاگاداربكاته‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و ناونیشانانه بۆ خوێندنگه‌كانیان. چونكه ئه‌وان ئه‌م ناونیشانانه بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كارده‌هێنن. هێشتا ئه‌مه له‌ئارادایه".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بەشێوەیەکی بەرچاو قۆناغی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر ( پەکەکەو رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ)مان بڕیوە کە بەشێکی زۆری ئەوانە دەگرێتەوە کە درێژکراوەی ناوخۆیانن لەناو دەزگا حکوومییەکاندا. لەبارەی فەتۆوە، لەچوارچێوەی راگەیاندنی بارودۆخی نائاساییدا، بە خێرایی هەندێک هەنگاومان ناو بەردەوامیش دەبین. لەهەمان قۆناغدا دەستمان کرد بە هەمان رێوشوێن لەبەرامبەر ئەو کەسانەی پشتگیری لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەن. ئەوەی تکای من لە ئێوەیە، دەبێت بە هەستیاری و ئاگاییەکی زۆرەوە کارەکان ئەنجام بدەن. ئامۆژگاری من ئەوەیە لەکاتی هەڵپەساردنی فەرمانبەراندا، نەکەونە کێبرکێ و تەنیا دادپەروەرانە مامەڵە بکەن. چونکە لەناو بەهاکانی ئێمەدا زوڵم کردن جێگەی نابێتەوە، با ئەوانەش لەجێی خۆیان لابەرین کە زوڵم دەکەن".