Mazın Asad
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
دیاربەکر - AA
جێگرەوە بۆ دوو شارەوانی شارۆچکەی دیاربەکر دامەزرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لەچوارچێوەی بڕیارنامەیەک کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، لە لایەن پارێزگای دیاربەکرەوە جێگرەوە بۆ ھەریەک لە سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوور و سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی سیلڤان دانرا.
ئاماژە بەوەکراوە ئەو کەسانەی لە جیاتی سەرۆک شارەوانییەکان دانراون،قایمقامی شارۆچکەکانن. ئەوەش زانراوە کە دانانی کەسی نوێ بەردەوام دەبێت لەجیاتی ژمارەیەکی دیکە لەو کەسانەی کە لادەدرێن، کە ٩یان ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرۆکی شارەوانی سوور سەید نارین و سەرۆکی شارەوانی سیلڤان یوکسەل بۆداکچی بە ھۆی راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەی سوور و شارۆچکەی سیلڤان، سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو.
پرۆسەی دادگاییکردنی سەرۆکی شارەوانی سوور لە دادگای تاوانی پێنجی دیاربەکر درێژەی ھەیە و بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتیی و یەکڕیزیی وڵات" داوای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە پرۆسەی دادگاییکردنی سەرۆکی شارەوانی سیلڤان لە دادگای تاوانی چواری دیاربەکر بەردەوامە و بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتیی و یەکڕیزیی وڵات" داوای زیندانیی ھەتاھەتایی و بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی" داوای زیندانیکردنی لە ساڵێکەوە بۆ پێنج ساڵ دەکرێت.